بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی سەربە هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی تەقیوەتەوە
  2020-08-11       295       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە لە باكووری بەغداد، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی سەربە هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، تەقیوەتەوە.

شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناوچەی تاجی باكووری بەغداد، بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە كە كاروانێكی سەربە هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی كردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە تەقینەوەکە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆیەوە كۆنتێنەرێك كە لەسەر یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانی كاروانەكە بووە، سووتاوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×