رووسیا .. یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا-ی لە جیهان بەرهەمهێنا
  2020-08-11       512       
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی گامالێیا خرایە بەردەستی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە.
 
ئاوێنه‌: رۆژی سێشەممە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، یەکەم ڤایرۆسی دژە کۆرۆنا لە جیهاندا لەلایەن وڵاتی رووسیا بەرهەمهێندرا.

پوتین ئاماژەی بەوەدا، سەنتەری توێژینەوەی گامالێیا-ی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی رووسیا توانیان یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جیهان بەرهەمبهێنرێت.

ئەلێکساندەر گیتسبێرگ سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی گامالێیا رایگەیاند، پێکهاتەی ڤاکسینەکە لە خانەی کۆرۆنا-ی مردوو(ناچاڵاك) پێکهاتووە، کە تووانای چاڵاکی نەرێنی دژبە تەندروستی مرۆڤ-ی تێدا بەدیناکرێت.

بە گویرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵگری سپوتنیك-ی رووسی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا ووتی، “ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەسەر کچەکەم تاقیکرایەوە، لە کاتێکدا پلەی گەرمی یەکێك لە کچاکانم سەروو ٣٨ پلە بوو، بەڵام دوای رۆژێك لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە بۆ ٣٧ پلە دابەزی”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×