بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغداد
  2020-08-12       396       

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، بە مووشەکی جۆری کاتێویشا هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا پایتەختی عێراق.

ئاوێنه‌: ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە هێرشێکی بۆمبێژکراو کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەی تاجی باکووری بەغدا کردە ئامانج.

ئەفسەر لە پۆلیسی بەغداد، ئەحمەد خەلەف لە لێدوانێکدا وتی، “بە مووشەکی جۆری کاتیوشا هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز و مووشەکەکە لە دەوروبەری یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەکە کەوتەخوارەوە”

ئەحمەد خەلەف راشیگەیاند، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە”.

تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێک لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانی عێراق لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×