بەغدا سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیای هەڵوەشاندەوە
  2020-08-12       415       

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگری توركیا خولوسی ئاكار، بەسەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بەهۆی بۆردومانی فرۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر پاسەوانانی سنوور ، بەغدا سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نایانەوێت رۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی عێراق بکات و ئەو سەردانەیان هەڵوەشاندووەتەوە. هەروەها بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایی لەبارەی ئەو بۆردوومانەوە دەداتێ.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی ئاسمانی تورکیای کرد بۆ سەر ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراون و بەو هۆیەوە دوو عەمیدی کورد لە پاسەوانی سنووری عێراق گیانیانلەدەستدا.

رۆژی سێشەممە، هێزێکی پاسەوانی سنوور  لە کاتی پڕکردنەوەی چەند بۆشاییەکی ئەمنی کە لە خاڵە سنوورییەکان دروستبووبوو، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا کرانە ئامانج.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×