وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه كه تیایدا هەر خێزانێكی هەژار مانگانە 150 هەزار دیناری دەدرێتێ.
ئاوێنه: كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "بەهاوكاری رێكخراوێكی نێودەوڵەتی پرۆژەكمان ئامادەكردووە‌و هەفتەی داهاتووش پڕۆژەكە دەبەینە ئەنجوومەنی وەزیران و دواتریش بە میكانیزمێك دەست بەناونووسینی خێزانە هەژارەكان دەكەن".
وتیشی، بەپێی پرۆژەكە هەر خێزانێكی هەژار مانگانە 150 هەزار دیناری دەدرێتێ و بۆ هەر منداڵێكیش كە هەیەتی 25 هەزار دینار بۆ سەر ئەو 150 هەزار دینارە زیاد دەبێت.
له‌باره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی پاره‌كه‌یان پێده‌درێت كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت "چەند مەرجێك بۆ ئەو خێزانانە دادەنرێت كە ئەو مووچەیەیان دەدرێتێ، مەرجێكیان ئەوەیە ئەو خێزانە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نەبێت و ئەگەر خوێندكاری لە خوێندن دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە بەر خوێندن و ئەگەر منداڵی لە خێزان دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە و بۆ هەموو ئەوانەش پشتیوانیی دەكرێت".