وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی له‌باره‌ی دەروازە سنورییەكان بڵاوكردەوە
  2020-08-12       217       


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگییەكان، دەرگای سەرەكی دەروازە سنورییەكان بۆ ناو هەرێم تایبەت بەباڵهەگرەكان دابخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیارێكی لەبارەی دەروازە سنوریەكان دەركرد كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:" لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنووریەكان وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا كە شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگیەكان دەرگای سەرەكی دەروازە سنووریەكان بۆ ناو هەرێم تایبەت بە باڵهەڵگرەكان بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكان تا ڕۆژی دواتر جوڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە، ئەمەش لە پێناو ڕێگەگرتنە لە دیاردەی قاچاخچیەتی لە دەروازە نێودەوڵەتیەكان."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×