حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تاران له‌كاتی جه‌نگدا، گڵۆپی سه‌وزی بۆ سه‌دام حسێن،سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق هه‌ڵكردایه، سعوودیه‌و ئیمارات و قه‌ته‌رو هه‌موو كه‌نداوی عه‌ره‌بی داگیر ده‌كرد.
ئاوێنه: روحانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداو كردوو وتی: ئێران له‌گه‌ڵ ئێوه وه‌ستاوا له‌كاتی هێرشی سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر كوه‌یت ئه‌مه‌مان سه‌ڵماندووه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووین كه هێرشه‌كه‌مان سه‌ركۆنه كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هه‌ندێك وڵاتانی دراوسێ ده‌ڵێین: هێزی چه‌كداری ئێران له‌دژی ئه‌وان به‌كارنایه‌ت و هه‌روه‌ها پێیان ده‌ڵێم: هێزی به‌رگری ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه‌یه‌و چه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریكردن له‌هه‌ر دوژمنكارییه‌كی بێگانه‌یه.