خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە بەرێوەچوو
  2020-08-12       394       

بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان، هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان ساز كرد.

ئاوێنه‌: میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە كە هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە خۆپیشاندانیان سازكردووە كە لە میانیدا بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی خزمەتگوزارییەكان و بێكاری رێگەی بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار-یان داخستووە.

بەپێی میدیاكان هەر لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان كردووە كە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین بكرێت و دەرفەتی كاریان بۆ برەخسێندرێت، هەروەها داواشیان كردووە كە پارێزگاری زیقار، نازم وائیلی لە پۆستەكەی لابدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×