لە عێراق 57 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-12       227       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 441 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 57 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 439 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 933 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 441 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون، بەوەش كۆی توشبون بە كۆرۆنا 160 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 57 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 439 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 160 هەزار و 436 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 588 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 114 هەزارو 541 كەسیان چاكبونەتەوەو 40 هەزار و 307 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 592 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×