شاسوار عەبدولواحید: ئەمڕۆ رۆژی سەپاندنی ئیرادەی خۆپیشاندەرانە
  2020-08-12       515       

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ناو خۆپیشانده‌رانی پاركی ئازادی لە شاری سلێمانی داوای له‌ هاوڵاتییان كرد له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شداری له‌ خۆپیشاندان بكه‌ن، وتیشی"ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە، دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ کۆتاییهێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە."

ئاوێنە: ساسوار عه‌بدولواحید، ئاماژه‌ی به‌ رێگری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ دهۆك و هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌نگی خه‌ڵكی كپ ده‌كه‌ن، "سه‌دام زۆر له‌ وان خراپتری كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجامی تیاچون بو."

وتیشی"ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پێی وایه‌ كه‌ من سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته‌م، من ئاماده‌م به‌ ئێوه‌ بڵێم  له‌ سێداره‌م بده‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ داواكردنی مافه‌ ره‌واكانی خۆتان پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌".

شاسوار عه‌بدولواحید، داوای له‌ هاوڵاتییان كرد، له‌ شارو شارۆچكه‌كان به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن و له‌ ماڵه‌كانیان نه‌مێننه‌وه‌.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانەوە وتیشی"ئامادەبونی ئێوە لێرە سەلمێنەری ئەوەیە ئێمەش ئیرادەمان ماوە و خەڵکانی زیندومان تێدایە"، وتیشی"ئەم میلەتەی سەری شۆڕنەکردوە بۆ دەیان رژێمی پێش ئێستا کە هەبوە سەریش شۆڕناکات بۆ ئەم رژێمەی کە ئێستا لە کوردستاندا هەیە."

باسی لەوەشکرد، "ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ لە گشت شارەکاندا نراوە، هەنگاوی دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی، بۆ کۆتایی هێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە."

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕو"ئەمڕۆ رۆژی سەپاندنی ئیرادەی خۆپیشاندەرانە، رۆژی ئەوەیە بەم دەسەڵاتە بڵێین من هەم، من مرۆڤم و من داوای کەرامەتی خۆم دەکەم."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×