وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی راگەیاند
  2020-08-12       3732       

وەزیری پەرورەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەمو بەشەكانییەوە خستەڕو.

ئاوێنە: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان پڕۆسەیەكی گەورە بوە 144 هەزارو 142 قوتابی بەشدارییان تێدا كردوە كە ئەوەش بێ كەموكوڕی نابێت.

ئەوەشی خستەڕو: ئێمە لەسەر ئاستی كوردستان بۆ قوتابیانی یەكەم و دوەم و سێیەم 86 قوتابیمان هەیە، بۆ قوتابیانی یەكەم 11 قوتابیمان هەیە. چوار لەو قوتابیانە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی بەشی زانستی كۆنمرەیان 700، واتە لە هەمو وانەكان 100یان هێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە لەسەر ئاستی دوەم 28 قوتابی دوەمن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و 47 قوتابیش پلەی سێیەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە.

وتیشی: رێژەی دەرچون لە بەشی زانستی 12ی ئامادەیی لەسەدا 41.71 بوە، وێژەیی لەسەدا 35.34 بوە، پیشەییش لەسەدا 21 بوە.

ئەوەشی خستەڕو: ژمارەی ئەو قوتابیانەی كە لە خولی یەكەم سەركەوتنیان بەدەستهێناوە بریتی بوە لە 47 هەزارو 328 قوتابی لەسەرجەم بەشەكان.

بەپێی قسەی وەزارەتی پەرورەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندكاران لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینكەوەی خوارەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان ببین:

https://www.anjamakan12.com/Default2.aspx

هەروەها خوێندكاران لەدوای سەعات 12ی ئەمشەوەوە دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پەڕەی سۆمای تاقیكردنەوەكانیان ببینن:

http://soma.anjamakan12.com/

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو كە ئەو قوتابیانەی لە وانەیەكدا نمرەكەیان 48ەو بە دو نمرەی كۆنترۆڵ نایانەوێت دەربچن، ئازادن لەوەی بیانەوێت تاقیكردنەوە بدەنەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی پڕۆسەی پەڵپگرتندا رێكدەخرێت و پڕۆسەكەش لەم چوارشەممەیەوە تاوەكو چوارشەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت، هەر قوتابی و خوێندكارێك پەڵپی هەبێت دەتوانێت لەڕێگەی پەروەردەی گشتی پارێزگاكانەوە پەڵپ لە ئەنجامەكانی بگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو 11 خوێندكارەی پۆلی 12ی ئامادەییەكان بەهەمو بەشەكانەوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەم بون بریتین لە:

1- ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
4- ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
5- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
6- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
7- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: 874 تێكڕا: 97.11
8- حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: 827 تێكڕا: 91.89
9- زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: 760 تێكڕا: 95
10- میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: 750 تێكڕا: 93.75
11- له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: 629 تێكڕا: 89.86

 


زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×