بەشار ئەسەد باری تەندروستی تێکچوو
  2020-08-13       989       

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەکاتی خوێندنەوەی وتارێک لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی باری تەندروستی تێکچوو و چەند خولەکێک وتارەکەی ڕاگرتوە.

ئاوێنه‌: میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەسەد لەکاتی خوێندنەوەی وتارەکە فشاری خوێنی بەرزبوەتەوە،بەڵام دوای چەند خولەکێک باری تەندروستی ئاسایی بوەتەوە و وتارەکەی تەواوکردوە.

سەرۆکی  سووریا هەروەها رایگەیاند، کە لە نیوەڕۆی رۆژی پێشترەوە نانی نەخواردووە، بۆیە گوشاری خوێنی دابەزیوە و لەکاتی پشووەکەشدا، ”کەمێک خوێ و شەکر“ی خواردووە و رەوشی تەندروستی ئاسایی بووەتەوە.


بەشار ئەسەد، کە پزیشکی چاوە، لە ساڵی 1965 لەدایک بووە، دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی، کە سەرۆکی رژێمی سووریا بوو، لە 17-7-2000 بووە سەرۆکی رژێمی سووریا،
 ماوەیەک لەمەوبەر هەڵبژاردنی خولێکی نوێی پەرلەمانی سوریا بەڕێوەچوو و حزبی بەعسی سوری بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×