لەعێراق 53 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-13       339       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 841 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 53 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 667 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 21 هەزار و 26 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 841 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 53 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 667 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 164 هەزار و 277 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 641 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 117 هەزارو 208 كەسیان چاكبونەتەوەو 41 هەزار و 428 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 592 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×