وەزارەتی دارایی
هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی بەیاننامەكەی شەوی رابردوی وەزارەتی دارایی عێراق رەتدەكاتەوەو حكومەتی عێراق تۆمەتبار دەكات بەوەی كە نایەوێت كێشەكان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر
بكرێن و بە بەرنامەیەكی مەركەزیانە و بەمەبەستی
سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا مامەڵەدەكات كە پێچەوانەی بنەمای فیدراڵییە كە لە دەستوردا چەسپاوەو رەتیدەكاتەوە لە گفتوگۆكاندا عێراق نەرمی نیشان دابێت و دەشڵێت: هه‌مو جارێك كاتێك له دانوستانه‌كان هه‌نگاوێك ده‌چینه پێش توشی تاسان ئه‌بین به هێنانه پێشه‌وه‌ی مه‌رجی نوێ كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورن و زیانیان بۆ قەوارەی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئاوێنە: وەزارەتی
دارایی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە بە زمانی عەرەبی
دەریكردوە، رایگەیاندوە: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی
كوردستان متمانه‌ی پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوری
عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر."
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندوە کە حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هه‌نگاوی كرده‌یی ناوه و له 16ی ته‌مموزی 2019دا سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی
کوردستان یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ گه‌یشتن
به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
رونكرده‌وه و هه‌ردولا رێككه‌وتن ده‌ستور بكرێته بنه‌وانی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری
سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەندراوەکەدا هاتوە"شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند
جارێك سه‌ردانی به‌غدای كردوه، له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان هه‌ردولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنی
هاوبه‌ش له باره‌ی زۆرێك له پرسه‌كان، به‌ڵام ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین به‌م دواییانه
ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرێت و پرسی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له باره‌ی شایسته
داراییه‌كانی هه‌رێم دواده‌خرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا
وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بە چەند خاڵێک وەڵامی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی
دوێنێی دارایی عێراقی داوەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:
یه‌كه‌م: له به‌یاننامه‌كه‌یدا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌كانمان ناردون و نه‌گه‌یشتوه‌ته
ده‌ست فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و به‌ڵگه‌ی هاوپێچی بڕه پاره‌كانی
حكومه‌تی ئیتیحادی له 2014ه‌وه تا نیسانی ئه‌مساڵ خراونه‌ته‌ڕو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ
ئه‌و بڕانه‌ی پێویست بوه بیاننێرێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئیتیحادی شایسته‌ی دارایی
نه‌نێرێت به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی موچه له كاتی خۆیدا ده‌بێت. هه‌ر
بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ناچار بوه په‌نا به‌رێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه
و به ته‌واوی حكومه‌تی ئیتیحادی موچه‌ی مانگه‌كانی (5، 6، 7، 8)ی 2020ی نه‌ناردوه
و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه كردوه.
دوه‌م: دارایی عێراق
هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه به گوێره‌ی مادده‌ی 114ی ده‌ستور پابه‌ندبونی خۆی
جێبه‌جێ نه‌كردوه و نه‌رمی نه‌نواندوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی ده‌روازه
سنورییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه هۆكاری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنه،
نه‌ك ئێمه. جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه ئیداره‌دانی گومرگه‌كان له هه‌رێم پێچه‌وانه نییه
له‌گه‌ڵ مادده‌ی 114ی ده‌ستور و به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ندبوین. به‌ڵام دارایی عێراق
ره‌تیكردوه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه كار به ده‌ستور بكرێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور
و سیستمی فیدراڵی كە لە دەستوردا چەسپاوە له‌سه‌ر رێبازێكی مەكەزیانە ره‌فتاری كردوه.
كێشه‌كه ئیداره‌ی گومرگ نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده بۆ
ئیستغلالكردنی ره‌وشی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان و وروژاندنی هه‌ست و سۆزی فه‌رمانبه‌ران
بۆ هێنانه‌دی روانگه‌ی خۆی له باره‌ی سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی
كوردستاندا به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی
دارایی ئیتیحادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له هه‌رێمدا فه‌رمانبه‌ر هه‌بوه داوایكردوه
موچه‌ی ببه‌سترێته‌وه به به‌غداوه، سه‌ره‌ڕای بونی ئه‌و داوایه و راستی ئه‌و
داواكارییه، به‌ڵام سه‌رنجی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مادده‌ی 117ی ده‌ستور راده‌كێشین
كه دانی به هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی
عێراقی ئیتیحادیدا و باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش ئاماژه‌یه بۆ بونی نیازی ئیستغلالكردنی
ره‌وشی ئابوری هه‌رێم له پێناو ئامانج و ئاراسته‌یه‌كدا كه خزمه‌تی سه‌قامگیری وڵات
و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییه‌كانی ناكات.
چواره‌م: وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق، هه‌رێم به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه نه‌رمیمان نه‌نواندوه، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه،
ئه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه نه‌رمی نواندوه و به‌غدایه
ره‌تیكردوه‌ته‌وه نه‌رمی بنوێنێت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن. شاندی دانوستانكاری
هه‌رێم شه‌ش جار سه‌ردانی به‌غدای كردوه. نه‌رمییه‌كی گه‌وره‌ی نواندوه و هیچ
پاساوێكی بۆ رێكنه‌كه‌وتن نه‌هێشتوه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كانی ئیتیحادی قبوڵ
كراون، به تایبه‌تی له پرسی نه‌وت و داهات و ده‌روازه سنورییه‌كان و هه‌رێم ره‌زامه‌ندیشی
پیشانداوه كار به حوكمه‌كانی مادده‌ی 29ی یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی بكرێت،
به‌ڵام ئێمه هه‌مو جارێك كاتێك له دانوستانه‌كان هه‌نگاوێك ده‌چینه پێش توشی
تاسان ئه‌بین به هێنانه پێشه‌وه‌ی مه‌رجی نوێ كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورن و زیانیان
بۆ كیانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌نده وردبینی
و چاودێری داهاته‌كانی به گوێره‌ی ده‌ستور بكرێت. ئه‌و به‌یانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی
عێراقیش ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنی رایگشتی و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه.
لەكۆتاییشدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ئەو "راستیانە"و لەسەر بنەمای باوەڕبونی بە چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان لەنێویشیاندا دۆسیەی دارایی لەڕێگەی گفتوگۆیەكی ئامانجدارەوە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆی جیددی و بەرهەمدارو وتوشیەتی"حكومەتی هەرێم لای خۆیەوە پابەندبونی تەواوەتی خۆی رادەگەیەنێت بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوسەنگ و دادپەروەرانەی پشتبەستو بە دەستور."