دهۆك..وێڕای رێگریی لە یادی وەداد حسێن، سێ رۆژنامەنوس دەستگیركران
  2020-08-13       603       

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دهۆك وێڕای رێگریكردن لە بەڕێوەچونی رێوڕەسمی یادی چوار ساڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو وەدات حسێن، لەلایەن ئاسایشەوە سێ رۆژنامەنوس دەستگیركراون كە پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی رێوڕەسمەكە كردوە.

ئاوێنە: سەنتەری میترۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ بڕیاربو سەنتەری میترۆ بە هاوكاری خانەوادەی شەهید وەدات حسین مەراسیمی یادی چوار ساڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆركرا وەدات حسێن، لە دهۆك رێكبخەن."

ئاشكراشیكردوە"هەر زو هێزێكی ئاسایش لە بەردەرگای گۆرستانی شاخكێ، شوێنی مەراسیمەكە و دەروبەری بڵاوبونەوە، رێگرییان كرد كە جگە لە خانەوادەكەی، بەشداربوانی مەراسیم هاوڕێ و هاوكارانی بچنە سەر گۆڕی رۆژنامەنوسی تیرۆكراو وەدات حسێن."

وتوشیەتی"بەڵام  (ئەیهان سەعید) نوێنەری سەنتەری میترۆ سور بو لەسەر بەشداربون و ئەنجامدانی، بۆیە لەگەڵ چەند رۆژنامەنسێكی تر: (كاروان سەعید) پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان، ئومێد پەرۆشكی چالاكوانی مەدەنی دەكرێنە سەیارەی ئاسایشەوە، تا ئێستا دەسبەسەرن."

سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەم هەڵسوكەوتەی هێزی ئاسایشی دهۆكی كردوەو كە "نەك تەنها نەگونجاوە لەگەڵ پرنسیپەكانی ئازادی چالاكی مەدەنی و بیروڕا، تەنانەت نەگونجاوە لەگەڵ ئادابی كۆمەڵایەتی."

میترۆ لە راگەیەندراوەكە پرسیویەتی"ئەگەر لە گۆرستان رێگە لە چالاكی بگرن دەبو سەنتەری میترۆ و خانەوادەكەی لە كوێ ئەم مەراسیمە رێكبخەن؟"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×