شاسوار عەبدولواحید: دەسەڵات وەڵامی نەبێت، بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی فراوانتر دەكەین
  2020-08-13       571       

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: ئەگەر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بۆ داوكارییەكانی خۆپیشاندانەكەی دوێنێی چەند شارو شارۆچكەیەك نەبێت، ئەوا لە نزیكترین كاتدا بەشێوەیەكی فراوانتر دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند"دوا پەیاممان بۆ دەسەڵات ئەوەیە كە ئەو چوار داواكارییەی خۆپیشاندەران داوایان كردوە دەبێت وەڵام بدرێنەوە".

وتیشی"ئەگەر دەسەڵات وەڵامی خۆپیشاندەران نەداتەوە ئەوا لە داهاتودا پلانی ترمان هەیەو هەنگاوی تر دەنێین و هەفتەی داهاتو پلانی تر رادەگەیەنین و..لەچەند رۆژی داهاتودا بانگەوازێكی گەورەتر رادەگەیەنین..خۆپیشاندانی داهاتومان لەمەی دوێنێ گەورەتر دەبێت."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×