2020-08-14   992     
مسته‌فا كازمی، وسام ره‌عد
له‌به‌رامبه‌ر باش هه‌ڵسوكه‌وتكردن‌و دانبه‌خۆداگرتنی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشانده‌ره‌وه هێرشیانكردبووه سه‌ری، مسته‌فا كازمی خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته ئه‌فسه‌رێك.
ئاوێنه: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرایه‌وه كه له‌شاری به‌غدا چه‌ند كه‌سێك خۆیان وه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌رده‌خه‌ن‌و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌فسه‌ره‌كه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان كه له‌گه‌ڵیدا بون هیچ كاردانه‌وه‌یك به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه نانوێنن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیوه‌ته وسام ره‌عد سه‌بیح زوبێدی له‌هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غداو له‌نوسراوێكیشدا سوپاس‌و پێزانیانی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كردووه‌و پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌شی شه‌ش مانگ پێشخستووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی یاسایی‌و پابه‌ندبونی‌و به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وتكردن‌و دانبه‌خۆداگرتنی له‌به‌رامبه‌ر به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشانده‌ره‌وه هێرشیانكردبووه سه‌ری.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ باسی له‌وه‌شكردووه، مسته‌فا كازمی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گرنه‌به‌ر كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه هه‌ڵسوكه‌وت بكات.