تەندروستی عێراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه
  2020-08-14       411       
وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 13 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون‌و 68 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیانلەدەستداوەو دو هەزارو 921 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی‌، لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 446 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون‌و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 13 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 68 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوەو دو هەزارو 921 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەتۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بەكۆرۆنا گەیشتۆتە 168 هەزارو 290 كەس، لەو ژماره‌یه‌ پێنج هەزارو 709 كەسیان گیانیانلەدەستداوەو 120 هەزارو 129 كەسیان چاكبونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×