سەربازانی تورکیا تەقە لە هێزێكی پێشمەرگە لەسنوری سیدەكان دەكەن
  2020-08-14       1522       
چەند سەربازێكی توركیا لە سنوری باشوری كوردستان. فۆتۆ: ئەرشیف

بەگوێرەی ماڵپەڕێكی نزیك لە پەكەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە ڕێگای "گەروی باران" و لە نزیک گوندەکانی "گەلی شێخ زادان" لە سنوری سیدەكان، لە کاتی تێپەڕبونی دو ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پێشمەرگە، سەربازانی سوپای تورکیا بە دۆشکە تەقەیان لێکردون و فیشەک بەر ئۆتۆمبێلی عەقیدێکی پێشمەرگە کەوتوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی رۆژنیوز بڵاویكردۆتەوە، پێشمەرگەکان لە سنوری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، لە ئەرکی خۆیاندابون لە بنكه‌ی گردی "گۆڕمەمک" بۆ گوندەکانی ئالەکان و گۆڕەشێر ڕۆیشتون، لەو کاتەدا سەربازانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی "شێخ زادان" بە دۆشکە تەقەیان لێکردون.

لە روداوی تەقكردنەكەدا، فیشەك بەر ئۆتۆمبێلی عەقید سەڵاح محەمەد، فەرماندەی بەتالیۆنی دوی ھێزی سیدەکان کەوتوە، بەڵام بە سەلامەتی ڕزگاریان بوە.

عەقید سەڵاح ھەواڵەكەی بۆ رۆژنیوز پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لە ئەرکی پاراستنی سنوردا بون، وتیشی”فەرمانمان پێنە کراوە وەڵامی ھیچ ھێزێکی سەربازی بدەینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×