سێ موشەك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنە خوارەوە
  2020-08-14       596       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، سێ موشەك لە جۆری كاتیۆشا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدل كەوتونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێ كەوتبێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دەركەوتوە ئەو موشەكانە لە ناوچەی "رەزوانیە"ی باشوری بەغدای پایتەختەوە هاوێژراون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×