نادر روستی/ وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی
کوردستان
ڤایرۆسی كۆرۆنا
له زۆر لاوه سود و زیانی پێگه‌یاندوین، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س و بازرگان زۆر
به‌سود بوه، چونكه بابه‌ته‌كانیان به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا زیاتر
فرۆشی كه‌وتوته سه‌ر و بازاڕیان گه‌رمتر بوه، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری به گشتی
زیانی زۆری به‌ركه‌وتوه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاریی، و‌اته خاوه‌ن میوانخانه
و چێشتخانه و كۆمپانیا و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی گه‌شتیاری، له ناو ئه‌مانه‌شدا خاوه‌ن
میوانخانه و كۆمپانیاكان ره‌نگه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتبێت، به‌و پێیه‌ی كه
هیچ رێگا‌و ده‌روازه‌یه‌ك نییه گه‌شتیار لێیه‌وه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش
بۆته هۆی به‌تاڵ بون و بێكاربونی ئۆتێله‌كان و بنكه‌كانی تری گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ
به‌رده‌وام بونی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و توشبونی به‌رده‌وام،
به‌ڵام خه‌ریكه ژیان له‌گه‌ڵ هه‌بونی كۆڕۆنا ئاسایی ده‌بێته‌وه، گه‌شته‌كان هێواش
هیواش ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، زۆرێك له وڵاتان ده‌روازه و سنوره‌كانیان به‌روی گه‌شتیاران
كردۆته‌وه و خۆیان له گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌می كۆڕۆنا ده‌گونجێنن، له‌گه‌ڵ هه‌مو
ئه‌مانه‌شدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام باشتر و توندتر ده‌كرێن.
له 6 مانگی
رابردو زیانی زۆر به خاوه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه‌وتوه، تاكو ئێستاش به‌رده‌وام
زیانیان پێ ده‌كه‌وێت، به‌شێك له شوێن و بنكه‌كان مایه‌پوچ بونی خۆیان راگه‌یاندوه
و هه‌ره‌سیان هێناوه، رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، و‌اته شوێنی گه‌شتیاری
به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕۆن. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر هاتوچۆی گه‌شتیاری نێوان
پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسای بكرێته‌وه چ له بارودۆخی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌گۆڕێ؟ ئێستا بارودۆخی هه‌ولێر و سلێمانی چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟ یان بارودۆخی
هه‌ندێك شاری عێراق و هه‌رێم چ جیاوازیه‌كی هه‌یه؟ كۆڕۆنا له‌سه‌رجه‌م جیهان بڵاوبۆته‌وه،
له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بڵاوبۆته‌وه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا نییه رێگری له
بازرگانی و هاتوچۆ و جوڵه‌ی گه‌شتیاری بكرێ، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه رێوشوێنی خۆپارێزی
و پابه‌ند بون زیاتر بكرێ. گه‌شتیارێكی به‌غدا یان سلێمانی، یان هه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك
بێته میوانخانه‌یه‌كی هه‌ولێر هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌مان رێكاری
خۆپارێزی له‌به‌رامبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاو
به‌هه‌نگاو هاتوچۆ و جوڵه‌ی گه‌شتیاری ئاسایی نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه هه‌مومان به
چاوی خۆمان دارمانی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم
چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تر گرانتر ده‌كات و كێشه‌ی لابه‌لای زیاتر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم
دروست ده‌بێت.
دوا پرسیار ئەوەیە،
سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆڕۆنا لەسەر جیهان، چۆن جوڵەی گەشتیاری لە زۆربەی وڵاتانی
جیهان ئاسایی بۆتەوە؟!؟!