مشعان جبوری: پێکهاتەی سوننە له‌ عێراق‌ په‌راوێزخراوه
  2020-08-15       525       
سەرکردەیەکی عێراقی باس لەوە دەکات، کە پێکهاتەی سوننە لە وڵاتەکەی بە خراپترین قۆناغ، تێدەپەڕێت و پێكهاته‌ی سونه‌ په‌راوێزخراوه‌.

مشعان جبوری، سەرکردەیەکی سوننە، لە بەرنامەیەکی کەناڵی سۆمەرییە نیوزدا رایگەیاندووە، ئەو سیاسییانەی حوکمڕانیی عێراق دەکەن، ستەم لە سوننە دەکەن و ئەو پێکهاتەیە پەراوێز دەخەن.

مشعان جبوری هۆکاری ئەو پەراوێزخستن و ستەمکردنە لە سوننەکان لەلایەن حکوومەتەکانی عێراق لە دوای 2003ـەوە بۆ پاشکۆبوونی ئەو حکوومەت و بڕیاربەدەستانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەگەڕێنێتەوە.

ئەو سەرکردە سوننەیە، کە پێشتر پەرلەمانتاری عێراقیش بووە، پێیوایە پێکهاتەی سوننە لە عێراق ئێستا ”بە خراپترین قۆناغ لە مێژووی دروستکردنی عێرقدا“ تێدەپەڕێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×