2020-08-15   414     
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه بڕیاری ئه‌مریكای بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌كی سه‌ر ئێران ره‌تكرده‌وه، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كرد‌و گوتی: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكستیهێنا له‌گه‌یشتن به بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌كی سه‌ر ئێران.
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێكی گونجاوی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی 13ساڵه‌ی سه‌ر چه‌كی ئێران ره‌تكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕه‌تكردنه‌وه‌كه رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته له‌جیهاندا درێژده‌كاته‌وه كه له سپۆنسه‌ریكردنی تیرۆر‌و كڕین و فرۆشتنی چه‌كی باو به‌بێ مه‌رجی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بێت ، كه بۆ یه‌كه‌م جار له زیاتر ده‌یه‌كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو.