ئەمریکا: پێویستە تورکیا بۆ هێرشکردن دژی پەکەکە هه‌ماهه‌نگی عێراق وه‌ربگرێت
  2020-08-15       1059       
نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژەداعش دەڵێت هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەڵگری شەرعییەتە و داوای لە ئەنقەرەش کردووە هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە، لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەماهەنگی بکات.

ئاوێنە: ماڵپەڕی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بابەتێکدا نووسیویەتی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی دوو ئەفسەری کوردی سوپای عێراق راگه‌یاند کە لە هێرشی فڕۆکەی تورکیا کوژران کرد.

جەیمز جێفری ڕەواییی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دا و لەو بارەیەوە داوای لە ئەنقەرە کرد بۆ هێرشکردنی دووبارە هەماهەنگی و هاوکاریی عێراق وەربگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×