عێراق.. داوا دەکرێت رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا توند بکرێن
  2020-08-15       308       

ریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، “بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا كەم ببێتەوە، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەكە توندوتۆڵكردنی بكەن”.
 
ئاوێنه‌: حازم جومەیلی بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “بەهۆی پابەندنەبوونی زیاتری هاوڵاتیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزیی، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژێكدا لە لە چوار هەزار تووشبوو نزیك بووەتەوە كە ئەمەیش پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوشەكە وەك ئەوەی ئێستا هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەردەوام بێت، ئەوا عێراق بە ئاراستەیەكی نادیار دەڕوات،بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندارە تەندروستیی و ئەمنییەكان رێوشوێنەكانیان بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سەرپێچی رێنماییەكانی خۆپارێزیی دەكەن توندتر بكەن.

تا ئێستا (168 هەزار و 290  ) كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەی (پێنج هەزار و 709) كەس گیانیانلەدەستداوە، (120 هەزار و 129)ی دیكەش چاكبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×