دوای بیست ساڵ ژیان لەژێر چەند ناوێكی ساختە، بەریتانیا پەنابەرێكی کورد دادگایی دەكات
  2020-08-15       1299       

ئا: كاوە ڕەش



بۆ ئەوەی بتوانێت لەبەریتانیا نیشتەجێ بێت و دیپۆرت نەكرێتەوە پەنابەرێكی كوردی باشوری کوردستان فێڵ لەحوكمەتی بەریتانیا دەكات بەوەی چەند ناسنامەیەكی ساختە بەكار دەهێنێت.


عەلی حوسێن كەریم، كە ئێستا تەمەنی ٤٧ ساڵە، بەپێی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆ، دەبوو لەساڵی ١٩٩٩ دیپۆرتی عێڕاق بكرایەتەوە، دوای ڕەت كردنەوەی داخوازی پەنابەری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە.


لەبەرامبەردا عەلی حوسێن كەریم، بەدوو ناسنامەی ساختەو  بەدوو ناوی جیاواز لەسەر پاسپۆرت و مۆڵەتی شوفێری، خۆی حەشارداوەو فریوی دەوڵەتی داوە، بۆ ماوەی بیست ساڵ، كەئەویش بەنایاسایی لەبەریتانیا ژیاوە.


بەگوتەی خۆی، ئەو لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سەدام لەساڵی ١٩٩٩ عێڕاقی جێ هێشتوە، بەهۆی كوشتنی باوكی لەلایەن ئەو ڕژێمەوە.


پۆلیس كاتێك لەمانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ دەستگیری دەكات، ئەو هەڵگری ناسنامەیەكی ساختە بوە، بەناوی (هاوڕێ حەسەن ڕەزا)،  وە هەرەها نیشتەجێی خانویەك بوە لەشاری مانچەستەری بەریتانیا، كەنرخەكەی ١٥٠هەزار پاوەند بوە.


دوای پشكنینی ماڵەكەی، پۆلیس سێ ناسنامەی جیاوازی دۆزیوەتەوە، كەلەماوەی ٢٠ساڵدا، بەكاری هێناون بۆ خۆشاردنەوە لە دیپۆرت كردنەوەی.


دوو پاسپۆرتی عێڕاقیی و، یەك پاسپۆرتی بەریتانیی، یەكێك لەپاسپۆرتەكان بەناوی خۆیەوە بوە، دووانی دیكەش بەناوەكانی  ، هاوڕێ حەسەن ڕەزا و كەمال مەنسوڕ بون.


پۆلیس یەكەم جار بەناوی ساختەی مەنسور دەستگیری دەكات و سزای دەدات، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون دەردەكەوێت كەلەماوەی  ساڵانی ١٩٩٩وە تائێستا، چەندناوێكی ساختەی بۆ فێڵكردن بەكارهێناوە، بۆ داواكاری كەیسی پەنابەریی و مۆڵەتی شوفێری و داواكردنی پاسپۆرت لەبەریتانیا.


ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو، دادگای شاری مانچەستەر، ١٤مانگ سزای زیندانی بۆ عەلی حوسەین كەریم بڕیوە، پاش تەواوكردنی ماوەی بەند كردنەكەی دیپۆرتی ووڵاتەكەی دەكرێتەوە. ئەویش دوای ددان پێدانانی بەفریودانی فەرمانگەی كۆچبەرانی بەریتانیا.


 لەژورری دادگا دادوەر Timothy Smith پێی ڕاگەیاند:كەتۆ كەسێكی بەبەخت بوی، كەبۆ ئەو ماوە زۆرە توانیوتە وەك كەسێكی دامامك دار، ڕووی خۆت وەشاریی و بەنایاسایی لێرە ژیاوی، لەكاتێكدا تۆ لەژێر ناوی ساختەی مەنسوردا كەیسەكەت ڕەتكراوتەوە لەساڵی ١٩٩٩.


لەچەند ساڵی ڕابردوداشدا، جارێكی دیكە بەناوی ساختەی هاوڕی حەسەن ڕەزا، داخوازی مافی پەنابەری ڕەتكراوەتەوە.  پاشان لەساڵی٢٠٠٢ بەناوی ساختەی كەمال مەنسوڕ لەووڵاتی ئەڵمانیاش، داوای مافی پەنابەری كردوە، بەڵام لەوێش داوەكەی ڕەتكراوەتەوە و دیپۆرتی بەریتانیا كراوەتەوە.


دواتریش لەساڵی ٢٠٠٤ بەناوی ڕەزا دیسانەوە هەوڵی  بۆ مافی نیشتەجێ بون لەبەریتانیا  دەخاتەوە ڕوو. لەماوەی پێنج ساڵدا چەندین جار داواكاری دەخاتە ڕوو بۆ وەرگرتنی مافی مانەوە تالەساڵی ٢٠٠٩مافی مانەوە لەژێر ناوی ساختەی ڕەزا بەدەست دەخات.


بەڵام عەلی حەسەن كەریم، لەگەڵ ئەوەش دەخوازێت لەژێر ناوی مەنسور یشدا مافی مانەوە وەربگریت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ لەژێر ناسنامەی مەنسوردا، لەساڵی ٢٠١٦  داواكەی ڕەت دەكاتەوە.

Richard Orme پارێزەری بەریگركاری ئەو كوردە عێڕاقییە لەبەردەم دادوەر گوتویەتی، ئەو پەنابەرە تەنها لەبەر ئەوەی نیگەران و بێ هیوا بوە لەمانەوەی، بۆیە پەنای بردۆتە بەر بەكارهێنانی ناسنامەی ساختە، بەهۆی ئەوەی ترسی لەدیپۆرت كردنەوەی بۆ عێڕاق هەبوە، لەكاتێكدا باوكی بەدەستی ڕژێمی سەدام كوژراوە.


پارێزەرەكەی داوای لەدادگا كردوە، تۆمەتبارەكەی ببەخشن، بەهۆی ئەو فشارەی لەسەر ئەو پەنابەرە هەبوە، لەقبوڵ نەكردنی داخوای پەنابەرییەكەی، لەسەرەتای هاتنی بۆ بەریتانیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×