ئیسرائیل ئیدانەی بڕیاری درێژ نەكردنەوەی قەدەغەی چەك لەسەر ئێران دەكات
  2020-08-15       423       

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژنەكردنەوەی قەدەغەی چەك لەسەر ئێران دەبێتە مایەی ناسەقامگیری زیاتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، گابی ئەشكینازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  ئیدانەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردو رایگەیاند"رژێمی توندڕەوی ئێران تەنها پشتیوانی دارایی تیرۆر ناكات، بەڵكو رۆڵێكی چالاكی هەیە لە تیرۆردا لەڕێگەی لقەكانییەوە لەسەرتاسەری جیهان و ئەوەش وەك ئامڕازێكی سیاسی بەكاردەهێنێت."

ئەوەشی خستەڕو"ئەو رەفتارەشی مایەی مەترسییە بۆ سەقامگیری ناوچەكەو جیهان."

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×