فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە بەغدا چاوی بە مستەفا كازمی دەكەوێت
  2020-08-17       826       

بەپێی قسەی سیاسەتمەدارێكی دیاری شیعە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرلە یەكەم گەشتە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ ئەمریكا، لە بەغدا پێشوازی كردوە لە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و گوێی لە "پەیامە نەرمەكان"ی گرتوە.

ئاوێنە: دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی لە سەرەتای مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا لە هێرشێكی ئەمریكادا لە بەغدا كوژرا، ئیسماعیل قائانی وەك شوێنگرەوەی كرایە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری شیعە، لە تویتێكدا نوسیویەتی: لەكاتێكدا هێشتا كردنە ئامانجی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی تاجی و كردنە ئامانجی ناوچەی سەوز بە موشەك رانەوەستاون، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی كردوە لە ئیسماعیل قائانی و گوێی لە "پەیامە نەرمەكان"ی گرتوە، ئەوەش بەر لە یەكەم گەشتی مستەفا كازمی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دیداری لەگەڵ ترەمپ لە 20ی ئەم مانگەدا.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی بگاتە ئەمریكاو دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادا هەبێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×