وەزارەتی دارایی بڕیاریدا موڵكی بازرگان و سەرمایەدارە قەرزارەكان بخرێتە موزایەدەوە
  2020-08-17       1408       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم بانكە بازرگانییەكان دەكات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لای بازرگانانن، نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لە رێگەی فرۆشتنی موڵەكەكان بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانکارییەکان، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کردستان، واژۆی کرد لەسەر نوسراوی تایبەت بەگەڕانەوەی قەرزە ئاسانکارییەکان کە ئاماژە دەکات بەوەی کە نوسراو بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری لە ڕێگای فڕۆشتنی  موڵكەكان بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا.

ئاوات شێخ جەناب لە نوسراوەكەیدا كە ئاڕاستەی گشت بانكە بازرگانییەكانی كردوە داوای لێكردنەوە لەڕیگای لیژنەكەیانەوە لە بونی هەر گرفتێك لە فرۆشتنی موڵكەكاندا بە نوسراوی رەسمی ئاگاداریان بكەنەوە.

بڕی ئەو پارەیەی حكومەت كە لای سەرمایەداران و بازرگانانە زیاتر لە 800  ملیار دینارە كە تا ئێستا نەیانگەڕاندۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×