"موچەی کەسوکاری شەھیدان‌و ئەنفالکراوان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت"
  2020-08-18       475       
به‌وته‌ی‌ بریکاری وەزارەتی شەھیدان‌و ئەنفالکراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، موچەی مانگی‌ 3ی‌ کەسوکاری شەھیدان‌و ئەنفالکراوان، بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان‌و ئەنفالکراوان بەمیدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت‌و ئەنجومەنی وەزیران، موچەی مانگی 3ی‌ کەسوکاری شەھیدان‌و شەھیدانی سەنگەرو جینۆسایدو ئەنفال‌و شەھیدی نیشتمانی، وەکو مانگی پێشو 100%و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

بەپێی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ كه‌ وەزارەتی دارایی ئابوریی بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیارە 20-8-2020 موچەی مانگی‌ 3ی‌ وەزارەتی شەھیدان‌و ئەنفالکراوان دابەشبکرێت.

دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ زیاتر له‌ 50 ڕۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 2ی‌ ئه‌مساڵ، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌و ده‌ستیكردووه‌ به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 3.

به‌بڕیاری‌ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان-یش، موچه‌ی‌ مانگی‌ 3ی‌ موچه‌خۆران بەهەمانشێوه‌ی‌ مانگی 2 به‌لێبڕینی‌ %21ی‌ موچەکانیان دابەشدەکرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×