وەزارەتی كشتوكاڵ: گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی سیروان‌و زێی بچوك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێچەوانەی عورف‌و یاسای نێودەوڵەتیە
  2020-08-18       646       

وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی هەردو روباری سیروان‌و زێی بچوك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێچەوانەی عورف‌و یاسای نێودەوڵەتیە.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زارته‌كه‌دا هاتووه‌، كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەك لەوەرزی هاویندا ئاوی هەردو روباری سیروان‌و زێی بچوك دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بەسفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەمو عورف‌و یاسایەكی نێودەوڵەتیەو ئاوی روبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردو خەڵكی عێراق‌و ئێرانەو بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌گرتنەوەی ئاوی ئەو دو ڕوبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجوتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن.


ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیاندراوێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك
كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوك دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتیە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن.
سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزای پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداویستیەكانی تر دەبەستن، بۆ ئەم مەبەستە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك، ئەمەش وەك سزایەكە لەسەر خەڵك و جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوكی لەگەڵ گەیلان پوور، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەر كونسوڵی ئەو وڵاتە لە كوردستان تاوتوێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش داواکراوە هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەركردنی بنرێت، لەهەمانکاتدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئەم بابەتە رونکراوەتەوە، لەرێگەی ئەم راگەیاندراوەشمان داوا له  وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین بۆگرتنەبەری رێكاری‌ پێویست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
18/8/2020
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×