مستەفا كازمی گەیشتە واشنتۆن
  2020-08-19       710       
سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیشتە واشنتۆن و چاوەڕان دەكرێت سبەی پێنجشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە واشنتۆن پایتەختی ئەمریكا.

دوێنێ‌ سێشەممە مستەفا كازمی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو واشنتۆن بەرێكەوت.

پێشتر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاندبوو كە سبەی پێنجشەممە، مستەفا كازمی لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-دا كۆدەبێتەوە و سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و پرسی پەیوەندیدار بە هەردوولا گفتوگۆ دەكەن.

ئاماژە بەوەیش كرابوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان نێوان بەغدا و واشنتۆن، پتەوتركردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لە چەندین بواردا بە تایبەتیش ئاسایش، تەندروستی و ئابووری.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×