پۆمپیۆ: داوام لە بەغدا كردوە لەگەڵ هەرێم لەسەر بودجە رێكبكەون
  2020-08-19       761       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق دەربڕی و گروپە چەكدارەكانیشی بە مەترسی بۆ سەر عێراق ناوبردن و راشیگەیاند: داوام لە بەغدا كردوە لەسەر بودجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكبكەون.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: وڵاتەكەی یارمەتی بوژانەوەی ئشەو كەمینانە دەدات كە روبەڕوی زۆرترین زیان بونەتەوە لەسەر دەستی داعش لەوانە مەسیحییەكان، ئێزیدی و شەبەك و نزیكەی نیو ملیار دۆلارمان بۆیان تەرخان كردوەو هەروەها 204 ملیۆن دۆلاری دیكە وەك هاوكاری مرۆیی پێشكەشی خەڵكی عێراق دەكەین.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بە مەترسی گروپە چەكدارەكان لە عێراق كردو رایگەیاند: هێشتا كار زۆر ماوە بكرێت و ئەو گروپانە لەژێر كۆنترۆڵی تەواوی سەرۆك وەزیراندا نین و وتیشی: هەرچی زوە پێویستە پۆلیسی لۆكاڵی جێی ئەو گروپانە بگرێتەوە.

هەروەها لەبارەی ئابوری و وەبەرهێنان لەعێراق رایگەیاند: چاویان لە رۆژێكە كە عێراق پێویستی بە هاوكاری نەبێت و وتیشی"عێراقێكی خاڵی لە گەندەڵی و خۆشگوزەرانمان دەوێت."

لەبەرشێكی دیكەی قسەكانیدا پۆمپیۆ وتی"هانی بەغدام داوە لەسەر بودجە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێكبكەون."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×