محەمەد بن سەلمان و كازمی تاوتوێی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەكەن
  2020-08-19       518       

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، تاوتوێی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ  بازاڕی نەوتی جیهان دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی هەواڵی سعودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد بن سەلمان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، شازادەی جێنشینی سعودیەو سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێی هەوڵەكانی بەدیهێنانی سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگیان بۆ بازاڕەكە كردوە.

لەوبارەیەوە هەردولا جەختیان لە گرنگی پابەندبونی سەرجەم وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كردۆتەوەو هەروەها تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات و پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانیان كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×