ئێران موشەكی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دروستده‌كات
  2020-08-20       688       

كۆماری ئیسلامی‌ ئێران موشه‌كێكی پێشكه‌وتوو بە ناوی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دروست ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران دروستكردنی موشه‌كێكی نوێی‌ به‌ناوی "ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس" راگه‌یاند كه‌ مه‌وداكه‌ی‌ هه‌زار كیلۆمه‌تره‌.

لە ڕۆژی پیشەسازی سەربازیدا كە لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانس و بە سەرپەرشتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەچوو، وەزارەتی بەرگری ئێران پەردەی لەسەر مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی و مووشەكی كروزی دەریایی ئەبومەهدی موهەندیس لا دا.

مەودای مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی 1400 كیلۆمەتر و كروزی ئەبومەهدی موهەندیسیش مەوداكەی 1000 مەترە.

قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەهێزترین كەسایەتی سەربازیی ئێران بوو كە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی سیاسەتی وڵاتەكەی لە عیراق، سوریا، یەمەن، لوبنان و فەڵەستین دەكرد. سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی ئەمریكا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

  

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×