كازمی داوای هاوكاری له‌ بانكه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات
  2020-08-20       505       
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ داوای له‌ بانكه‌ ئه‌مریكییه‌كان كرد له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می بانكیی، هاوكاری عێراق بكه‌ن.

ئاوێنه‌: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆڕبه‌ندی بازرگانانی ئه‌مریكی و  ژووری بارزگانی ئه‌و وڵاته‌دا وتی: گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كۆمپانیا و بانكه‌كاندا هه‌بێت.

هه‌روه‌ها كازمی ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌وه‌ی هه‌موو ته‌گه‌ره‌و له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م كاری كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراقدا لاده‌بات.

هاوكات مسته‌فا كازمی داوای له‌بانكه‌ ئه‌مریكییه‌كان كرد له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می بانكیی هاوكاری عێراق بكه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×