وەزیرانی بەرگریی عێراق و ئەمریکا سوورن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش
  2020-08-20       350       

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیاندا لە واشنتۆن جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە.

جۆناتان هۆفمان، وتەبێژی پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئێسپەر و عناد چاویان بە یەکتر کەوتووە.

جۆناتان هۆفمان رایگەیاند، هەردوو وەزیر جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی بەهێزکردنی هێزەکانی ‌عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە کردووەتەوە و وتی: “ئیسپەر و عناد جارێکیتر ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە هاوپەیمانی ئەمریکا و عێراق ئامانجی لەناوبردنی داعش و پاراستی سەقامگیری و ئاشتی عێراقە”.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق سەردانی واشنتۆنیان کردووە و لە میانی ئەو سەردانەدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیانی رۆژی چوارشەممەدا، چاوی بە هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ کەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×