2020-08-20   1015     
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به‌تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك له لایه‌ن دادگاوه سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئاوێنه: میدیاكانی عێراقی بڵاویانكردۆته‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌قید له پۆلیسی عێراق به‌تاوانی ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌كاندا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچێك، له‌لایه‌ن دادگاوه سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌فسه‌ره‌كه ناوی عه‌قید ته‌ها شه‌هاب ئه‌حمه‌ده‌و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌ش بووه له پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكردبۆوه كه له‌به‌راوی 27ی حوزه‌یرانی 2020 عه‌قید ته‌ها شه‌هاب ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌ش-ی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك راگیراوه.