ترەمپ: عێراق داوای وەستاندنی هێرشەكانی توركیا بكا گوێی لێدەگرین
  2020-08-20       1621       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ كورد هەیە، سەبارەت بە هێرشەكانی توركیاش لەناو خاكی عێراق وتی: ئەگەر عێراق داوامان لێبكات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی توركیا گوێی لێدەگرین. مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایگەیاند: دەستوەردانەكانی توركیا قبوڵ ناكەین.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، لەمیانی دیداریدا لەگەڵ مستەفا كازمی لە كۆشكی سپی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەری هەر جوڵەیەكی ئێران.

وتیشی: ئەمریكا ژمارەیەكی كەم هێزی لە عێراق هەیەو چاوەڕێی ئەو رۆژە دەكەین كە عێراق پێویستی بە سەربازەكانمان نەمێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمریكا پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ كازمی پەرەپێداوەو كازمی كەسێكی بەهێز دەبێت بۆ عێراق.

سەبارەت بەو هێرشانەی دەكرێنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق ترەمپ، وتی: ئاشكرایە كە لە ساتێك لە ساتەكاندا عێراق بەجێدەهێڵین، بەئاسانی وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە، هیچ كەسێك ئەو چەكانەی نین كە ئێمە هەمانن، هەر كەسێك لێمان بدات بەتوندی لێی دەدەینەوە.

جەختیشی كردەوە كە هەر كات عێراق توانای بەرگری لەخۆی بكات، ئەوا هێزەكانی ئەمریكا ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.

سەبارەت بەوەی ئەگەر عێراق داوا لە ئەمریكا بكات بۆ وەستاندنی هێرشەكانی توركیا، چی دەكەن، ترەمپ وتی"دەبێت عێراق بە دیاریکراوی داوایەک پێشکەش بکەن، بەدڵنیاییەوە من گوێ لە سەرۆکوەزیران دەگرم، ئەگەر هاتو ئەو داواکارییەی کرد، پاشان ئێمە سەیری داواکارییەکە دەکەین".

 ترەمپ وتیشی"من ئەوە دەڵێم، ئەمریکا و بەتایبەت من پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ تورکیاو ئەردۆغان هەیە. قسەی لەگەڵ دەکەین."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتەكەی بەشداری دەكات لە ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی گەڕان بە شوێن نەوتدا لە عێراق و وتیشی: لەگەڵ كازمی پرسی سەربازیی و پەرەپێدانی كەرتی نەوت تاوتوێ دەكەن.

هەروەها ترەمپ وتیشی: پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ كورددا هەیە.

لای خۆیشییەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، بەغدا پێشوازی لە كۆمپانیاو وەربەرهێنانی ئەمریكی لە عێراق دەكات.

هەروەها سەبارەت بە پێشهاتەكانی پەیوەندی نێوان عێراق و توركیا، كازمی وتی: عێراق بەهیچ شێوەیەك رێگە بەدەستوەردانی توركیا نادات و جەختیشی كردەوە كە ئەوە شتێكی قبوڵكراو نییە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×