لە عێراق 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-21       424       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 288 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 75 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 246 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 24 هەزار و 761 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 288 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 246 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 197 هەزار و 85 كەس و لەوانە شەش هەزارو 283 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 140 هەزارو 446 كەسیان چاكبونەتەوەو 50 هەزارو 356 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 587 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×