"حکومەتی هەرێم به‌نیازه‌ موچەی فەرمانبەرە فیدراڵییەکان-یش ببرێت"
  2020-08-21       981       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق، هاوشێوه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان به‌نیازه‌ موچەی فەرمانبەرە فیدراڵییەکان-یش ببرێت.

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "حکومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو لێبرینەی بەسەر فەرمانبەرانیهەرێمدا وەک ستەم‌و زوڵمێک جێبەجێیکرد، بەهەمانشێوەو هەمان رێژە لەموچەی فەرمانبەرە فیدراڵییەکانیش  ببرێت".

راشیگه‌یاندووه‌، "بەتوندی بەگژ ئەو هەوڵەدا دەچینەوەو لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆو دارایی عێراق دەچینە سەرخەت، دەبێ حکومەتی عێراق ڕێگری لێبکات."

فەرمانبەرە فیدراڵییەکان، فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ریه‌ك له‌بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی نشینگە، رەگەزنامەی‌ باری شارستانی، پسوڵەی خۆراک، چاودێری بازرگانی، کۆمپانیاکانی دروستکردنی دانەوێڵەو بازرگانی‌و کەلوپەلی خۆراك‌و به‌نداوه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×