2020-08-21   719     
مسته‌فا كازمى، نادیه موراد
مسته‌فا كازمی پێشوازی له‌نادیه موراد ده‌كات‌و له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانی بۆ ناساندنی دۆسیه‌ی ئێزیدییه‌كان له‌جیهاندا سوپاسی كردوه.
ئاوێنه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شوێنی مانه‌وی خۆی له‌واشنتن، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌نادیه موراد، كچه رزگاربونی ده‌ستی داعش‌و باڵیۆزی نیازپاكی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردوه‌و له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانی بۆ ناساندنی دۆسیه‌ی ئێزیدییه‌كان له‌جیهاندا سوپاسی كردوه.
كازمی رایگه‌یاندوه، دۆسیه‌ی ئێزیدیه‌كان جێگه‌ی گرنگیپێدانی زۆره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان‌و دابینكردنی سه‌قامگیریی‌و ئاسایش بۆیان.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خیله‌وه‌كردۆته‌وه ك، جگه له‌ئێزیدییه‌كان سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان كراونه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوان‌و پێدانی مافی ته‌واو پێیان.