عێراق.. هەزار و ٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دابەش دەکرێت
  2020-08-22       454       
جێگری سەرۆکی لێژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆچ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بریار دراوە هەزار و ٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتییانی کەمدەرامەت لە بەغداد و بەسرە و میسان دابەش دەکرێت.
 
ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلسەباح حوسێن عەرەب، جێگری سەرۆکی لێژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆچ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا کار لەسەر پرۆژەیەک دەکرێت کە بریار وایە لە پارێزگاکانی بەغداد و بەسڕە و میسان هەزار و ٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت دابەش بکرێت کە خانەوادەی شەهیدان و بێوەژنانیش بگرێتەوە.

هاوکات عەرەب راشیگەیاند کە بڕیار وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بکرێت بە دابەشکردنیان و زۆرینەی خانووەکان لە شاری سەدر-ی بەغدادە کە ژمارەکەیان هەزار و ٨ خانووە.

شایەنی باسە حوسێن عەرەب بۆ ماڵپەری ئەلسەباح ئەوەشی وتووە کە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن تاوتوێی ئەو پرۆژەیە کراوە کە بۆ ماوەی ٧ ساڵە راگیرابوو، لە ئێستادا سەرجەم هەوڵەکان خراونەتەگەر بۆ تەواوکردنی و دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییانی کەمدەرامەت و هەژار.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×