2020-08-22   460     
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە خەمڵاندن بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە ئاشکرا کرد.
لەمیانی پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا فاتح دۆنماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند کە کارەکانی وڵاتەکەی لە دەریای رەش نزیکەی ١٤ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە.
هاوکات دۆنماز لەبارەی بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە وتی، “بێ ئەوەی نرخی گاز و نەوت لە داھاتوو بزانین، زۆر ئەستەمە بتوانین خەمڵاندنی نرخەکان لە داھاتوودا بکەین. نرخی گاز بەپێوەرە جیھانییەکان پەیوەستە بە نرخی نەوتەوە. ئەگەر سەیری تێڕوانینی ٣-٥ ساڵی رابردوو بکەین، بەھای ئابووری ئەو گازەی دۆزراوەتەوە دەتوانین بڵێین ٦٥ ملیار دۆلارە”.