پەیوەندی ئێران و ئیمارات لەرووی بازرگانییەوە بەردەوامە
  2020-08-22       255       

بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاند، پەیوەندی بازرگانی ئێران و ئیمارات وەکو خۆی بەردەوامە و هەوڵ دەدرێت پەیوەندییەکە زیاتر پەرەی پێبدرێت.
 
ئاوێنه‌: بەپێی ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئێران، فەرشید فەرزانجان، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێرانی ئیماراتی ئاماژەی بەوە داوە کە هیچ گرفتێک و پچڕانێک نییە لە نێوان ئێران و ئیمارات لەبارەی بازرگانی و بەڵکو بەردەوامە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوو وڵاتی دراوسێ پەرۆشن بۆ بەرەوپێشخستنی بازرگانی نێوانیان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

فەرزانجان راسیگەیاندووە کە بازرگانی نێوان هەردوو وڵات خۆی لە زۆر بابەت دەبینێتەوە کە بریتین لە پیشەسازی و ئەلیکترۆنی و زۆر بواری دیکە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×