عێراق.. ٣ هەزار و ٩٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا
  2020-08-22       330       

وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣ هەزار و ٩٦٥ حاڵەتی تووشڤبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و ٢ هەزار و ٩٤٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئاب لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣ هەزار و ٩٦٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە لەبەرامبەر تووشبوون، ٢ هەزار و ٩٤٧ تووشبوو بە تەواوی چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون.

بەپێی زانیاریی وەزارەتی ناوبراو، تا ئێستا ٢٠١ هەزار و ٥٠ کەسی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە، لەوانە ١٤٣ هەزار و ٣٩٣ کەس چاکبوونەتەوە، ٥١ هەزار و ٣٠٤ کەس ماون، لەوانە ٦٣٧ کەس لەژێر چاودێری چڕ دایە و ٦ هەزار و ٣٥٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×