ئێران: ئاگركەوتنەوەكەی دامەزراوەی ئەتۆمی "نەتەنز" هێرشێكی تێكدەرانە بوە
  2020-08-23       630       

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: ئەو ئاگرەی مانگی رابردو لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهان كەوتەوە، لە ئەنجامی هێرشێكی تێكدەرانە بوە.

ئاوێنە: بەهرۆز كەمالوەندی، بە كەناڵی "ئەلعالم"ی رایگەیاند"دەسەڵاتدارانی ئەمنی هۆكارو وردەكاری تەقینەوەكە لە لەكاتێكی گونجاودا ئاشكرادەكەن."

پێشتر چەند بەرپرسێكی ئێرانی رایانگەیاندبو كە ئەو ئاگرەی لەو دامەزراوەیە كەوتۆتەوە رەنگە ببێتە هۆی خاوكردنەوەی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەو دامەزراوە ئەتۆمییەی وڵاتدا.

دامەزراوەی نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، كە بەشێكی زۆری لەژێر زەویدایە، یەكێكە لەو دامەزراوە ئەتۆمیانەی ئێران كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان رێگەپێدراوە بۆ پشكنینی.

پێشتر هەندێك لە بەرپرسانی ئێرانی باسیان لەوە كردبو كە رەنگە هۆكاری ئاگرەكەی نەتەنز بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە بوبێت و راشیانگەیاندبو كە هەر وڵاتێك ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت، تاران وەڵامی بۆی دەبێت.

ئاژانسی رەسمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی تەمموزدا ئاماژەی بەوەدابو كە ئاگركەوتنەوەكەی نەتەنز پێدەچێت هێرشی وڵاتانی وەك ئیسرائیل یاخود ئەمریكا بێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×