ترەمپ هەواڵی خۆش سەبارەت بە چارەسەری كۆرۆنا رادەگەیەنێت
  2020-08-23       887       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی هەواڵی دڵخۆشكەر رادەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی هێشتا دیار نییە چ هەواڵێكی خۆش رادەگەیەنێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت، مژدەكەی پەیوەندی بە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەبێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە تویتێكدا رایگەیاندوە: ئەمشەو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گرنگی لە كۆشكی سپی دەبێت و تێیدا هەواڵی خۆش رادەگەیەنێت.

كایلی مەكنانی، سكرتێژی رۆژنامەوانی كۆشكی سپی، رایگەیاند: هەواڵە خۆشەكەی ترەمپ پەیوەستە بە "دۆزینەوەی چارەسەرێكی گەورە" بۆ ڤایرۆسی كۆرۆناو وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاش ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە دەبن.

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×