بەتەمەنترین پەنابەر بەدەریادا گەیشتە بەریتانیا
  2020-08-24       884       

داپیرەیەكی تەمەن ٩٤ ساڵ لەفەڕەنساوە بەڕێگای بەندەرە ئاوییەكانی بەریتانیادا ٢١ میلی بە بەلەمی بچوكی چوب بڕیوە بۆێەوەی بگاتە بەریتانیا، ئەو داپیرەیە لەگەڵ چەند كۆچبەرێكی نایاسایی دیكەدا لەدەریادا ڕزگاركراون لەلایەن هێزی سنورپارێزی بەریتانیاوە.


ئاوێنە، كاوە ڕەش: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕاگەیاندوە ئەو داپیرەو كۆچبەرەكانی دیكە،ئەگەری دیپۆرتكردنەوەیان هەیە،بەهۆی ئەوەی دیارە ئەوان لەفەرەنساوە هاتون بە بەلەمی چوب، لەكاتێكدا فەڕەنساو ووڵاتانی دیكەی ئەورپا، شوێنی سەلامەتن بۆ كۆچبەران، ئەگەر بیانەوێ داخوازی پەنابەری پێشكەش بكەن و ژیانیان پارێزراوبێت.


ڕێكخراوەكانی داكۆكی لەچبەران دەڵێن; دەبێت ئەو خانمە بەتەمەنە دیپۆرت نەكرێتەوە، بەهۆی ڕەچاوكردنی زۆریی تەمەنی و هەبونی كەس و كاری لەبەریتانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×