حكوومەتی ئوردن: وەزیری گەیاندنی عێراق لە وڵاتەکەمان تووشی کۆرۆنا بووە
  2020-08-24       488       

حكوومەتی ئوردن رایگەیاند كە ئەركان شەهاب شەیبانی، وەزیری گەیاندنی عێراق لە میانی سەردانەكەی بۆ عەممان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بووە.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە ئەمجەد عەزایلە، وەزیری راگەیاندنی ئوردن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئەركان شەهاب شەیبانی لە میانی سەردانەكەی بۆ عەممان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كراوە و ئەنجامی پشكنینەكەیشی پۆزەتیڤ دەرچووە.

وتیشی، وەزیری گەیاندنی عێراق  لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە عەممان خۆی كەرەنتین كردووە و ناوبراو سەرپشك و ئازادە لەوەی دەیەوێت لە ئوردن چارەسەر وەربگرێت یان بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

رۆژی هەینی ئەركان شەهاب شەیبانی، وەزیری گەیاندنی عێراق بە سەردانێك گەیشتبووە عەممان پایتەختی ئوردن دواتر لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی تەندروستییدا، پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرابوو.

تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×